ئیرادەیەكی بەهێز نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، هەرێم بیانوو دەدات بەعێراق

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ناو بەناو هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق باسە لە ڕێككەوتن و كۆتایهێنان بە كێشەكانی نێوان هەردوولا دەكەن، بەڵام بەوتەی پەرلەمانتارێكی كورد هیچ ئیرادەیەكی بەهێز نییە بۆ كۆتایی هێنان بەكێشەكان وهەرێم بیانوو دەدات بەدەستەوە بۆ نەناردنی مووچە.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە كە تا ئێستا نەتواندراوە بە تەواوی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تەواوی چارەسەر بكرێت، بەڵگەشمان بۆ ئەمە ئەوەیە كە ناردنی مووچە لەكاتی خۆیدا دوادەكەوێت لەكاتێكدا وابڕیار بوو لەسەرەتای ئەمساڵەوە مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە ڕەوانە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەی نوێنەرانی كورد لە بەغدا و تەنانەت هاووڵاتیانیش گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی كە ئیرلدەیەكی بەهێز نییە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، چونكە زۆر جار لەلایەن هەرێمەوە بیانوو دەدرێتە بەغدا بۆ ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا نەنیرێت، چ لەڕووی درەنگ ناردنی لیستی مووچە بێت یاخود لە ڕووی كەمی ناردنەوەی ئەو داهاتەی كە دەبێت هەرێم بۆ عێراقی بنێرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، خەریكە ڕێككەوتنەكانیش بێ بایەخ كراون لەنێوان هەرێم و عێراق، چونكە لەسەرەتای ئەمساڵەوە وابڵاوكرایەوە كە ڕێككەوتنی كۆتایی كراوە و مانگانە لەكاتی خۆیدا پارە ڕەوانە دەكرێت، بەڵام بینیمان وادەرنەچوو، ئێستاش دیار نییە كەی مووچەی مانگی سێ ڕەوانە دەكرێت لەكاتێكدا نزیك بووینەتەوە لە كۆتایی مانگ و هاتنی جەژنی رەمەزان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









