وەزارەتی دارایی هەرێم لە سلێمانی گۆڕانكاری لە گواستنەوەی پارە لە بانكی ناوەندی هەرێم دەكات

سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی پێشتر لەگەڵ هاتنی پارەی مووچە ڕاستەوخۆ دەگوازرایەوە لقی سلێمانی بانكی ناوەندی، بەڵام لەم مانگەوە وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوە كە پارەی مووچە بگوازێتەوە بۆ بانكی ئاشتی لە سلێمانی، هاوكات ڕێگەش نادرێت بەهیچ جۆرێك مامەڵە بەپارەی هاووڵاتیانەوە بكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی بانكی سەر بەوەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاردراوە كە لەمەودوا ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دێت لەبری ئەوەی بخرێتە لقی سلێمانی بانكی ناوەندی ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ بانكی ئاشتی لە سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەست لەم بڕیارە بۆ ئەوەیە كە متمانە بۆ بانكە حكومییەكانی هەرێم بگێردرێتەوە و بازرگانان و هاووڵاتیان بتوانن بە بێ ترس پارەكانیان لەو بانكە دابنێن بۆ ئەوەی هەركات داوای پارەكانیان كرد كە پێشتر دایانناوە بۆیان دابین بكرێت كە پێشتر دەستكاری پارەكانیان دەكرا و دەخرایە سەر مووچە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هەر بەهۆی ئەو بڕیارەوە لەمەودوا ئەو پارانەی كە لەداهاتی ناوخۆ كۆكراونەتەوە و لە بانكەكانن جگە لەبەكارهێنانی بۆ نێوخۆی ئەو ناوچەیەی بانكەكەی لێیە، بۆ هیچ مەبەستێكی دیكە بەكارناهێندرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە كە بتوانن لەمەودوا بەبێ ترس پارەكانیان لە بانكە حكومەییەكان دابنێن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









