
SNN
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و ڕۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
ئەمڕۆ هەینی 21ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك (پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان) نمە باران و بارانی مامناوەند ببارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما بە نزیكەی دوو تـا چوار پلەى سیلیزى نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە ئاشکرایکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنووری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە، پلەکانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان :24 پلەی سیلیزی
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









