
عەلی خامنەیی
SNN
عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران، پەیامێکى توندى ئاڕاستەى ئەمەریکا کرد و هەڕەشەى گورزى کوشندەى کرد ئەگەر بێت و هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەى.
خامنەیی رۆژى هەینى 21ى ئازار لە وتارێکیدا بۆ جەماوەرەکەی رایگەیاند، دەبێت ئەمەریکا بزانێت کە زمانى هەڕەشە کار لەئێران ناکات، ئەگەر ئەمەریکا هەر هەڵەیەک بکات بەرانبەر وڵاتەکەى، گورزێکى کوشندەى بەردەکەوێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، گروپەچەکدارەکانى ناوچەکە سەربەخۆن، ئەوەش لە وەڵامێکدا بۆ بەرپرسانى ئەمەریکا کە دەڵێن گروپەکان سەر بە ئێرانن و لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئاڕاستەدەکرێن، کە زۆرجار هێرشدەکەنە سەر سەرباز و بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا.
وتەکانی خامنەیی دوای ئەوەهات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر نامەیەكی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كرد بوو، لە نامەكەدا پێشنیازی گفتوگۆی بۆ كردووە، هۆشداریشیداوە ئەگەر ڕەتیبكاتەوە ئەگەری جوڵەی سەربازی هەیە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









