
بەرهەم هێنانی کارەبا بە وزەی خۆر
SNN
وابڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە، پێدانی قەرزی بانکی بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر کە ماڵان و پڕۆژە جیاوازەکان دەگرێتەوە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەو بارەوە د. ئامانج مەحموود هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق و سەرپەرشتیاری دۆسیەی قەرزی بانکی بۆ کارەبای وزەی خۆر ڕایگەیاند: لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە هاووڵاتییان دەتوانن بچنە ئەو کۆمپانیایانەی دیاریکراون بۆ دابینکردنی کارەبای وزەی خۆر و دواتریش لە بانکەکانەوە بڕی قەرزەکە وەربگرن، ئەو پارەیەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە یەک ترلیۆن دینارە واتا 800 ملیۆن دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕی قەرزەکە بۆ ماڵان 30 ملیۆن دینارە و بە ماوەی پێنج ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە و بڕیارە ماوەکەی بکرێتە حەوت ساڵ.
وتیشی: “پڕۆژەی کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوونی گەورە و خزمەتگوزاری یەک ملیار دینارییان پێ دەدرێت زیادە خستنەسەرەکەی زیاترە”.
روونیشیکردەوە: “بڕی زیادە خستنەسەری قەرزەکە بۆ ماڵان کەمتر لە %3 دەبێت کە ئەمە تەنیا بۆ ڕێکاری بانکییە، لەو بڕە تەنیا سەدا یەک بۆ بانکی ناوەندی دەبێت”.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: “هەر بانکێک لەلایەن بانکی ناوەندی ڕێگەپێدرانی هەبێت دەتوانێت بێتە ناو ئەو دەستپێشخەرییە”.
سەبارەت بە کۆمپانیاکانیش ئەوەی خستەڕوو: “کۆمپانیاکان دابەشی چوار ناوچە کراون لە عێراق، کۆمپانیاکانی باشوور، فوراتی ناوەڕاست، ناوەڕاست و کۆمپانیاکانی باکووری عێراق کە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکووری عێراق دەگرێتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارە زیاتر وتی: لە پارێزگاکانی باکووری عێراق هەشت کۆمپانیا دیاریکراون و چواریان لە هەرێمی کوردستانن، لە ئایندە 75 کۆمپانیای دیکە دێنە ناو پڕۆژەکە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









