سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا: ئەمریکییەکان بەدەست شەڕی بازرگانی ترەمپەوە دەناڵێنن

SNN-
سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو هەردەبێت کەنەدا ببێتە 51-هەمین ویلایەتی ئەمریکا رایگەیاند، ترەمپ هەر دەىیت دانوستانی بازرگانی گشتگیر ئەنجام بدات، چونکە ئەمریکییەکان بەدەست شەڕی بازرگانی ترەمپەوە دەناڵێنن.
مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا له لێدوانێكدا ڕایگهیاند، گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ ڕونادات “تا ئەو ڕێزەی کە شایەنیەتی وەک نەتەوەیەکی خاوەن سەروەری بەدەست نەهێنین”.
ترەمپ ڕۆژی هەینی درێژەی بە هێرشەکانی نزیکەی ڕۆژانەی خۆی بۆ سەر کەنەدا دا و قسەکانی دوپاتکردەوە کە دەبێته 51هەمین ویلایەتی ئەمریکا بێت، ئەمریکاش ئەو وڵاتەیە کە مانەوەی کەنەدا دەپارێزێت.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لهوهشكرد، “کاتێک دەڵێم ئەوان دەوڵەتێکی (ئەمریکی) بن، مەبەستم ئەوە”.
کارنی لە مۆزەخانەی جەنگی کەنەدا لە ئۆتاوا لەگەڵ سەرکردەکانی پارێزگاکانی کەنەدا کۆبوەوە و لەوێدا پاکێجی هاوکاری بۆ کرێکاران و ئەو بازرگانانەی کە بەهۆی شەڕی بازرگانییەوە زیانیان بەرکەوتوە ڕاگەیاند.
کارنی کە هەینی ڕابردو سوێندی یاسایی خوارد، تا ئێستا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ترەمپ نەکردوە، ترهمپ گاڵتەی بە جەستن ترودۆ، سهرۆكوهزیرانی پێشوی كهنهكهدا کردبو و بە پارێزگار ترودۆ ناوی بردبوو، بەڵام هێشتا ناوی کارنی نەهێناوه.
سەرۆکوەزیرانی نوێی كهنهدا ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە لەسەر بازرگانی و ئاسایش لەگەڵ ئەمریکییەکان بکرێت نەک یەک گفتوگۆ لەسەر باج.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









