ئەحمەد شەرع داوا لە روسیا دەكات بەشار ئەسەدی رادەستبكاتەوە

ئەحمەد شەرع
SNN-
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا داوای لە ڤلادیمێر پوتین-ـی سەرۆکی روسیا کردوە بۆئەوەی بەشار ئەسەد رادەست بکەنەوە تا لە سوریا دادگایی بکرێت.
سەبارەت بە ئەگەری ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد لەلایەن مۆسکۆوە بە دیمەشق، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ڕوسییەوە بڵاویکردوەتەوە، روسیا ڕازی نابێت بە ڕادەستکردنی ئەسەد.
دەشڵێت:” شەرع ئەو خاڵەی كردوەتە مەرج بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ روسیا و دەیەوێت ئەسەد لە ناو سوریا دادگایی بكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی پێنجشەممە پوتن قسەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع كرد و پشتیوانی خۆی بۆ سوریا دەربڕی لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووی وڵاتەكەی بۆ دارشتنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ دیمەشق دەربڕی.
پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع داوای لە روسیا کردوە ئەو پارانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە لەلایەن سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا لە مۆسکۆ دانراوە، بەڵام روسیا رایگەیاندوە ئەسەد هیچ پارەیەکی لە بانکەکانی ئەو وڵاتە دانەناوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









