چوار ڕۆژە شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبەغدان ودەیانەوێت پێش جەژن مووچە دابەشبكرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ خۆیاندا لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمیان بردووەتە بەغدا، شاندەکە هێشتا نەگەڕاونەتەوە و دارایی عێراقیش دەستی بەوردبینی كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە SNN لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ماوەی چوار ڕۆژە شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدا ماونەتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ شاندێكی تەنكیكی وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینیكردنن لە لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانەوەی ئەو شاندەی هەرێم لە بەغدا بۆ ئەوەیە كە لەكاتی وردبینی لە لیستەكە هەر سەرنج و تێبینییەك لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق هەبوو ئەوان بتوانن وەڵامیان بدەنەوە و گرفتەكانی چارەسەر بكەن، بۆ ئەوەی هەرچییان كردووە بتوانن پێش جەژن بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دوای وردبینكردنی لیستەكە پێویستە ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر لیستەكە بكات و پاشان فەرمان دەربكات بۆ تەمویلكردنی پارە، بەڵام ئەگەر واژۆی نەكرد ئەوا جارێكی دیكە دەگەرێتەوە بۆ ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك ئەوەی لەمانگی ڕابردوو كردی، ئەوەش كاتی زیاتر دەوێت ئەگەر ئەوە ڕووبدات پێناچێت بتواندرێت پێش جەژن مووچە دابەشبكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









