
چالاکی کاتژمێری زەوی
SNN
ئەمشەو زیاتر لە 170 وڵاتی جیهان، بۆ هۆشیارکردنەوەی ژینگە چالاکی کاتژمێری زەوی بەڕێوەدەچێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، لەو چالاکییە جیهانییەدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک گڵۆپەکان دەکوژێنرێنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 22ی ئادار، دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ چالاكی كاتژمێری زەوی بەڕێوە دەچێت كە چالاكییەكی جیهانییە و بە بەشداریی زیاتر لە 170 وڵات، لە کاتژمێر هەشت و نیوی شەو ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمساڵ پڕۆسەکە لە هەولێر و سلێمانی ئەنجام دەدرێت، تێیدا تەواوی گڵۆپ و رووناككەرەوەكان بۆ ماوەی یەك کاتژمێر دەكوژێنرێنەوە، یەکپارچە دەبێتە تاریکی.
هاوکات، بۆ یەكەمجار ئەو چالاكییە لە ساڵی 2007 لە شاری سیدنیی ئوسترالیا بەڕێوەچوو، بەڵام ئێستە لە زیاتر لە حەوت هەزار شار لە 172 وڵاتی دنیا بەڕێوە دەچێت، مەبەست لەو چالاكییە، دروستكردنی پردی پێوەندی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەكەیەتی لە دنیادا، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی تاكەكانی كۆمەڵگە و پاراستنی زەوی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









