
SNN-
لە دەریای ئیجە و نزیك لە سنوورەكانی یۆنان، بەلەمێكی كۆچبەران بە 30 سەرنشینەوە ژێرئاوكەوت و سەرەڕای رزگاركردنی بەشێكی زۆر لە كۆچبەران، بەڵام هێشتا چارەنووسی بەشێكی دیكەیان نادیارە.
توانا عومەر، رۆژنامەنووسی سەربەخۆی بواری كۆچبەران لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، رووداوەکە لە كەناری دورگەی فارماكۆنیسی دەریای ئیجە بووە، لە هەوڵێكی پاسەوانی سنوورە ئاوییەكانی یۆناندا توانرا 19 كۆچبەر رزگاربكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستاش هەوڵەكان بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی بەشێك لە كۆچبەران بەردەوامیی هەیە كە گومان لە بێسەروشوێنبوونی بەشێكیان هەیە و هەر لەو رووداوەشدا، پیاوێك خنكاوە و تەندروستی دوو منداڵیش ناجێگیرە.
توانا عومەر روونیشیكردەوە، بەهۆی هەوڵە چڕەكانی تیمی گەڕان و پشكنینی تایبەت بە دۆزینەوەی بەشێك لە كۆچبەران، ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرانەكراوە كە لە نێو بەلەمەكەدا بوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









