
رنینی تەماتە لە گۆڵێ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی بەرپرسی سەندیكای عەلوەی سلێمانی، بەهۆی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە لە ئێرانەوە، بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی تەماتە، بەجۆرێك هەر كیلۆیەك تەماتە 500 دیناری چووەتە سەر نرخەکەی و ئەمڕۆ كیلۆیەك تەماتە بە هەزار و 100 دینار لە عەلوە فرۆشراوە، بە هەزار و 500 دیناریش دەدرێتە هاووڵاتیان.
سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیكای عەلوەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی وابڕیارە كە لە 26ی ئەم مانگەوە هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بەتایبەت ئێران قەدەغە بكرێت و هاوكات ئەو وادەیەش نزیكە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، ئەمە وایكردووە كە هەر لە ئێستاوە نرخی تەماتە بەرز ببێتەوە و ئەمڕۆ كیلۆیەك تەماتەمان بە هەزار و 100 دینار داوەتە خاوەن دووكانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژانی ڕابردوو كیلۆیەك تەماتە بە 650 دینار دەدریە دوكاندارەكان و ئەوانیش بە هەزار دینار دەیانفرۆشتەوە بەهاووڵاتیان، بەڵام ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ تەماتە لە عەلوە بەر هەزار و 100 دینارە و لە بازاڕەكاندا كیلۆی هەزار و 500 دینار بەرەو سەرەوەیە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەم بەرز بوونەوەیەی نرخی تەماتە تەنها لە عەلوەی سلێمانی نییە بەڵكوو لە عەلوەكانی هەولێر و دهۆكیش بەرهەمان شێوە بەرز بووەتەوە، ئەوەش لە پێناو ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەو بڕیارە دراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









