نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجكردنەوەی 100 هەزار دینارەكەی خانەنشینان لە مووچەی مانگی سێ

خانەنشینی
بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە لە مووچەی خانەنشینان بڕدراوە، لە لیستی مووچەی مانگی سێی خانەنشینانی هەرێم نەخراوەتەوە سەر مووچەكانیان، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش هۆكارەی ئاشكرا دەكات.بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNN-دراون، بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە بۆ مووچەی خانەشنیان زیاد كراوە بە بڕیاریكی تایبەتی ( محەمەد شیاع سودانی) سەروكوەزیرانی عێراق بووە و پەیوەندی بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراقەوە نییە و وەك مینحەیەك خراوەتە سەر مووچەی خانەنشینی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕەپارەیەك بە یاسا بڕیاری لەبارەوە نەدرابوو یاخود ناوی مینحەی لێنرابوو ئەوا دەبێت ساڵانە بڕیاری نوێ بۆ خەرجكردنی ئەو مینحەیە دەربكرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر ئەو نوسراوە نەكردووە كە تایبەت بە خەرجكردنەوەی ئەو 100 هەزار دینارەی كە دەچێتە سەر مووچەی ئەو خانەنشینانەی مووچەكانیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە مووچەی دوو مانگی ڕابردوو ئەو 100 هەزار دینارە خەرجنەكراوە و بۆ ئەم مانگەش بە هەمان شێوە لە لیستی خانەنشینان 100 هەزار دینارەكە نەخراوەتەوە سەر مووچەكانیان، بەڵام ئەگەر لەمانگی داهاتوو سەرۆوەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجكردنی بدات ئەوا سەرجەم ئەو 100 هەزار دینارانەی خەرج نەكراون بۆیان خەرجدەكرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








