
SNN-
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایگەیاند، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل گەورەترین نەخۆشخانەی باشووری ناوچە فەلەستینییە گەمارۆدراوەکەی بۆردوومان کرد، کە بووە هۆی کوشتنی کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە و کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە.
ئاماژە بەوەکراوە، زیانەکە بەر بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس کەوت، ئەمەش چەند رۆژێک دوای ئەوەی ئەم نەخۆشخانەیە پڕ بووە لەوانەی بەهۆی هێرشی چەند رۆژ لەمەوبەری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، سەرەڕای ئاگربەست، بریندار بوون یان کوژراون.
هاوکات لای خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە، هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەکە و رایگەیاند “چەکدارێکی حەماسی” کردووەتە ئامانج.
هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکان، بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، تاوانی جەنگە، بەڵام ئیسرائیل بەرپرسیاریەتیی کوژرانی خەڵکی سڤیل دەخاتە ئەستۆی حەماس، بەو بیانووەی “لەناو خەڵکدا خۆیان دەشارنەوە.”
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، هەتا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار فەلەستینی کوژراون، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









