
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
بە پێی پێشبینییەکان کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن هەتاو و هەور دەبێت، بەڵام دووەم رۆژ ئەگەری بارانبارین هەیە هەروەها لە 2ی نیسانەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ” ڕۆژی 30ی مانگ کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاسمان بەگشتی هەور و هەتاو دەبێت، هەروەها لە دووەم ڕۆژی جەژندا ئەگەری باران بارین هەیە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، هاوکات لە سێیەم ڕۆژی جەژنیشدا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت و بۆ هەور و هەتاو”.
هەروەها ماڵپەڕەکە پێشبینیدەکات، لە یەكەم و دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لە پارێزگای هەولێر ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە سێیەم ڕۆژیدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆک لە یەکەم و دووەم ڕۆژی جەژندا ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سێیەم ڕۆژیشدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و هەتاو، لە کەرکوک و هەڵەبجەش ئەگەری بارانبارین هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی 2ی نیسانەوە تا 5ی نیسانی 2025 شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەكەن.
بەپێی پێشبینییە فەلەكییەكان، ڕۆژی 30ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









