ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت

0
349

SNN-
ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەى بەندەری جەیهانی تورکیاوە تێدەپەڕێت، سەرەڕاى رێککەوتن، بەڵام هێشتا هەناردە دەستیپێنەکردووەتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی 25ی ئازاری ساڵی رابردوو، تورکیا هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانى راگرت، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیى ناوبژیوانیی پاریس، بەمەش زیانی گەورە بەر داهاتی هەرێمی کوردستان کەوت ..

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان “ئەپیکۆر” لە هەشت کۆمپانیای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، لە دواى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم رۆژانەى 200 هەزار بەرمیل لە نەوتى هەرێم بەرهەمدەهێن و لەناوخۆدا ساغى دەکاتەوە.

پێشتر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”، راپۆرتى زیانەکانى راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردە و بەپێى زانیارى کۆمەڵەکە، راگرتنەکە لە ماوەى یەک ساڵدا 11 ملیار دۆلار زیان بە عێراق و حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاکانى بوارى نەوت گەیشتووە.

لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، تەنیا پرۆسەی هەناردەکردن نەوەستاوە، بەڵکو کاری لێدانی بیری نوێش راگیراوە، بەجۆرێک لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بەرهەمهێنان سێ بیر، کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوودا دەست بە هەڵکەندنی کرابوو، کارەکانی وەستێنراوە و هیچ بیرێکی نوێش هەڵنەکەندراوە، هاوکات ئاستی بەرهەم لە بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکان کەمیکردووە.

ساڵى 2014 حکومەتى عێراق لە دادگاى ناوبژیوانیى پاریس سکاڵاى لەسەر کۆمپانیاى بۆتاشى تورکیا تۆمارکرد، بە پاساوى ئەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە بەندەرى جەیهانەوە بەبێ رەزامەندی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و پێشێلکردنى رێککەوتنی هێڵی بۆری عێراق- تورکیایە، دادگای پاریس بڕی یەک ملیار و 471 ملیۆن دۆلار قەرەبووی سەپاندووە بەسەر تورکیادا کە بیدات بە عێراق.

هەرچەندە، پێشتر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندو، کە لە نزیکترین کاتدا دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، بەڵام کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نین، وەک خۆیان دەڵێن: تا گرەنتی پارەدانی داهاتو و رابردویان نەکەن ئامادەی بەرهەمهێنانی نەوت نین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this