ئێران: بەڵگەنامەی ساختەی عێراقمان بەکارنەهێناوە بۆ فرۆشتنی نەوتەکەمان

ئاڵاى ئێران و عێراق | فۆتۆ: IRNA
SNN-
جێگرى وەزیرى بازرگانى ئێران لێدوانەکەى وەزیرى نەوتى عێراق لەبارەى بەکارهێنانى بەڵگەنامەى ساختە بۆ فرۆشتنى نەوتى وڵاتەکەى بەبێ بنەما ناودەبات و بە بەشێک لە سیاسیەتى ئەمریکا ناوى دەبات.
عەلى محەمەد موسەوى, جێگرى وەزیرى بازرگانى ئێران رایگەیاند، پڕۆسەى فرۆشتنى نەوتى ئێران بەپێى پێوەرە قبوڵکراوەکانى بازرگانى بەرێوەدەچێت.
دەشڵێت:” لێدوانەکەى وەزیرى نەوتى عێراق لەبارەى بەکارهێنانى بەڵگەنامەى ساختە لە فرۆشتنى نەوتى ئێراندا چەواشکارى تێدایە و ئەو لێدوانە لەسەربنەماى پڕوپاگەندەى بەرپرسانى ئەمریکى دراوە و دوورە لە راستیەوە و هیچ بنەمایەکى نییە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژى دوشەممە حەیان عەبدولغەنى وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند: لە فرۆشتنى نەوتى ئێراندا بەڵگەنامەى ساختەى عێراقى بەکارهێنراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









