گەرەنتیمان وەرگرتووە بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پێش بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، لەگەڵ كوتلە جیاوازەكانی ناوپەرلەمان كۆبوونەوەمان كردووە وز گەرەنتی ئەوەمان وەرگرتووە لەبەرژەوەندی هەڵەبجە دەنگ بە پرۆژە یاساكە بدرێت.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵێكی زۆری فراكسیۆنی یەكێتی توانیمان یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگدانبێت لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری كراوە و چاوەڕێدەكەن لەكاتی خۆیدا دانیشتنەكەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە، ئێمە وەك نوێنەرانی كورد لەگەڵ فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبوونەوەمان كردووە و داوامان لێكردوون كە دەنگ بدەن بەو پرۆژەیاسایە، لە بەرامبەریشدا زۆرینەی كوتلە پەرلەمانییەكان ئەو بەڵێنەیان پێداوین كە لەبەرژەوەندی هەڵەبجە دەنگدەدەن، بۆیە دەتوانین بڵێن تاڕادەیەكی زۆر گەرەنتی ئەوەمان وەرگرتووە پرۆژەیاساكە بەبڵا گرفت بەڕێوەبچێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەوەی ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی و پەرلەمانتارانی دیكەی كورد هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی پرۆژەیاساكە تێپەڕێندرێت، لەهەمان كاتیشدا(د. لەتیف رەشید)، سەرۆككۆماری عێراقیش بەهەمان شێوە هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ دەنگدان بە پڕۆژە یاساكە بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان گفتوگۆی كردووە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









