SNNناوی ئەو شوێنانە بڵاودەكاتەوە كە دوو سبەی مووچەی مانگی سێ وەردەگرن

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی چوار شەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی نزیكەی 955 ملیار دینار بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هاوكات هەر سبەی وەزارەتی دارایی لیستی مووچە بڵاودەكاتەوە و ڕۆژی پێنج شەممەش دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەكراوە و تەنها لە چاوەڕوانی گەیشتنی بڕی ئەو 955 ملیار دینارەن كە وابڕیارە سبەی بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە و هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بەر لە جەژنی ڕەمەزان دابەشبكرێت.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ڕۆژی پێنج شەممە 27/3/2025 مووچەی هەریەكە لە خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانییە سیاسییەكان، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دابەشبكرێت، هاوكات دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەش بەردەوام دەبێت و مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابشدەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









