
پارەی عێراقی
SNN
دوێنێ حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا و بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ حکومەتی عێراق واژووی لەسەر تەمویلکردنی مووچە مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم کرد، بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتیی دارایی هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ پارەکەی بەغدا بچێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، دوابەدوای ئەوە لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بانکەکانی راسپاردووە لەگەل هاتنی پارەکەی بەغدا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینانی هەرێم بکەن.
هاوکات، هەردوو بانکی قەڵات و حەمرین لە هەولێر، لە راگەیەنراوێکیاندا ئاشکرایدەکەن، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-03-2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی خانەنشینانی شارستانی دەکەن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









