
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرایكرد كە سبەی شەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست و ئەوانیش پێش جەژن مووچەكانیان وەردەگرن.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، بە SNNی راگەیاند: دوای بەدواداچوونمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە، پێیان ڕاگەیاندین كە سبەی رۆژی شەممە مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە كە مامۆستایانی گرێبەستیش پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەكانیان وەربگرن هاوشێوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاك، خۆشبەختانە هەوڵەكانمان ئەنجامی هەبوو سبەی دەستبەدابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەكرێت.
نوێنەرەكەی مامۆستایانی گرێبەست ئەوەشی خستەڕوو كە ژمارەی مامۆستایانی گێبەست دەگاتە نزیكەی 38 هەزار مامۆستا كە بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران لە وانەبێژییەوە كرانە گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









