
عەلوەی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی سەندیكای عەلوەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات نرخی تەماتە لە هەزار و 200 دینارەوە دابەزیوە بۆ 750 دینار، ئەوەش بەهۆی زیادكردنی بڕی هاوردەكردنی تەماتە لەدەرەوە، بەجۆرێك لە ئێستادا ڕۆژانە 500 تۆن تەماتە هاوردە دەكرێت، جەختیش دەكاتەوە رۆژانی پێش جەژن عەلوەكان داناخرێن.
سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیكای عەلوەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشوو نرخی تەماتە لە عەلوەی سلێمانی و عەلوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی و كیلیۆك تەماتە گەیشتە هەزار و 200 دینار، بەڵام ئەمڕۆ كیلیۆك تەماتە بۆ 750 دینار دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری دابەزینی نرخی تەماتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بۆ عەلوەكان زیادیكردووە بەجۆرێك، پێشتر رۆژانە 250 تۆن لە تەماتەمان هاوردە دەكرد بەڵام ئێستا بڕەكەی بۆ دوو هێندە زیاد بووە و ڕۆژانە 500 تۆن تەماتە هاوردە دەكەین، هاوكات سەوزەو میوەكانی دیكەش بەهەمان شێوە هاوردەكردنیان زیادیكردووە.
بەرپرسی سەندیكای عەلوەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ كە هەینییە دەبوو عەلوەی سلێمانی دابخرایە بەڵام بەهۆی ئەوەی هاتنی جەژن نزیك بووەتەوە ئەمڕۆ عەلوەی سلێمانی كراوەیە و بەهەمان شێوەیەش سبەی بەكراوەیی دەمێنێتەوە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی دوكاندا و هاووڵاتیان بتوانن پێداویستییەكانیان بۆ ڕۆژانی جەژن دابین بكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









