گەشتوگوزاری دوکان: پێشبینی دەکەین بۆ جەژن 150 هەزار گەشتیار سەردانی دوکان بکەن:

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان ئاماژە بەوەدەكات پێشبینی دەكەین بۆ جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ زیاد لە 150 هەزار گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری دوكان بكات، ئاشكراشیدەكات كە نرخی كەپرە گەشتیارییەكان گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و لە 20 هەزارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 100 هەزار دینار.
رێژین رەئووف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان بە SNNی راگەیاند: ماوەی هەفتەیەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەزای دوكان دەستمان بە ئامادەكاری تەواو كردووە بۆ پێشوازیكردن لە هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنورەكە، هاوكات ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی ڕۆژانی پشووی جەژن زیاترە و هەفتەیەك پشوو ڕاگەیەندراوە پێشبینی دەكەین ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بگاتە زیاد لە 150 هەزار گەشتیار لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو لە جەژنی ڕەمەزان 120 هەزار گەشتیار هاتبوونە سنورەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رٍێگە بەهیچ خاوەن كەپرو شوێنێكی گەشتیاری نادرێت لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆی ڕۆژانی جەژن وەك هەلێك بقۆزێتەوە بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكان، بۆ ئەومەبەستەش لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەت بە درێژایی ڕۆژانی جەژن چاودێری نرخی شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن و ڕێگە نادەن ئەو نرخانەی دیاریكراون لەبەرژەوەندی خۆیان بەرزی بكەنەوە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان ئەوەشی خستەڕوو، نرخی كەپرە گەشتیارییە میلییەكان لە 20 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 50 هەزار دینار، هاوكات ئەو شوێنانەشی كە پرۆژە گەشتیارین و دوو ئەستێرەن بۆ دوو ڕۆژ مانەوە دەگاتە 100 هەزار دینار، ڕێگەش نادرێت نرخەكان بەرز بكرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









