
مووچە
SNN-
مامۆستایانی گرێبەست راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی گەندەڵی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە مووچەی 38,000 مامۆستای گرێبەست پێش جەژن دابەش نەکراوە.”
ئاماژەیان بەوەشکردووە، “نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست وەک شەرمەزارییەکی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم سەیری بابەتەکە دەکەن و داوادەکەن وەزیری پەروەردە لەسەر قووتی جەژنی 38،000 مامۆستای وەزارەتەکەی بێتەدەنگ.”
باس لەوەشکراوە، “وەزارەتی دارایی نەیتوانییوە مووچەکانیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێبدات و ڕێک بکاتەوە، لەکاتێکدا پارەی ئەوان لەداهاتی ناوخۆیە و هیچ پێویستی بەچاوەڕوانی پارەی بەغداد نیە.”
نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست ئەوەشیان راگەیاندووە، “هەڵسوڕاوانی وەزارەتی دارایی بەشەرمەزار لەئاست مافی ئەوان تەماشادەکەن و ئەو وەزارەتە بە وەزارەتێکی نەخوێندەوار و دوکانێکی حەواڵە تەماشا دەکەن کە توانای هەڵگرتنی هیچ بەرپرسیارێتییەکی نییە.”
جەختیشدەکەنەوە، “ئەگەر ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەکرێ بێدەنگ نابین و وەزارەتی دارایی لەبەردەم یەکە ژمێرکارییەکانیاندا شەرمەزار دەکەین.”
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









