
دۆناڵد ترەمپ و ئاڵای ئێران
SNN
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە گەڵ دەسەڵاتدارانی تاران دەستیان بە دانوستان کردووە و هەڕەشەی ئەوەشی کرد، کە ئەگەر نەگەنە ئەنجام ئێران بۆردومان دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە دانوستاندان و خوازیاری ئەوەیە لە رێگەی دانوستانەوە پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تاران چارەسەر بکرێت و ئەوە یەکلابکرێتەوە کە ئێران ئامانجی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نییە.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی NBC ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەگەر ئەو ئەنجامەی دەیانەوێت لە رێگەی دانوستانەوە بەدەستی نەهێنن، بە جۆرێک ئێران بۆردومان دەکەین، کە هەرگیز هاوشێوەی نەبووبێت.
پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەگەر لەگەڵ ئێران لە رێگەی گفتوگۆوە نەگەنە ئەنجام، شتی زۆر زۆر خراپ روودەدات.
لەماوەکانی رابردوودا ترەمپ لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران داوای کردبوو لە رێگەی دانوستانەوە پرسی دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە و چەند پرسێکی دیکە چارەسەر بکەن، بە پێچەوانەوە پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبەن.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئێرانی وێڕای ئەوەی بە فەرمی وەڵامی نامەکەیان دایەوە، رایانگەیاند، لە ژێر گوشاردا دانوستان ناکەن و بۆ ئەم قۆناغە ئامادەن بە شێوەی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن بکەن.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









