
مەزڵوم کوبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزان دەكات و دەڵێت: هەڵبژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە”
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە؛ بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە هەمو سورییەکان و جیهانی ئیسلامی دەکەم.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە لەم بۆنە پیرۆزەدا جەختدەكەنەوە کە هەڵبژاردەی هەمیشەییان ئاشتییە، هەروەها بەڕێگەی ئاشتیانە، پابەندن بە بەدەستهێنانی سەقامگیری.
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەخوازێت كە جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاسایش و ئارامی بۆ وڵاتەکەیان بهێنێت.
پەیامەكەی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكشەممە تەواكاری مانگی رەمەزان بوە و سبەینێ دوشەممە لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا جەژنە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









