
SNN-
کەشناسی هەریمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێش تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە 31- 03- 2025، ئاسمان بەگشـتى لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم و زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان و سنووری رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی کاریگەری دەمێنێ پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور پەلەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ ( 6- 8 ) پلە نزم دەبنەوە.
هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت پاشان بۆکاتەکانی درەنگ دابارین بەشێوەی نمەباران لەسنووری رۆژئاوا و پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی تر بەشێوەی تاوەباران و بروسکە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :26 پلەی سیلیزی
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









