سەردانیکەرانی دوو مزگەوت لە رەمەزاندا 122 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

حەج
SNN-
سعودیە رایگەیاند، ژمارەی عومرهكاران و سەردانیکەرانی دوو مزگەوتی پیرۆز لە مانگی رەمەزاندا 122 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، لەنێویاندا حاجی و نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورە و مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ).
لە بەیاننامەی دەسەڵاتی گشتی بۆ چاودێریکردنی کاروباری مزگەوتی گەورە و مزگەوتی پێغەمبەردا (د.خ) هاتووە، ژمارەی سەردانیکەرانی دوو مزگەوتی پیرۆز لە مانگی رەمەزاندا 122 ملیۆن و 286 هەزار و 712 کەس بووە.
ژمارەی عومرهكاران لە مانگی رەمەزاندا گەیشتوەته 16 ملیۆن و 558 هەزار و 241 کەس، لە کاتێکدا بە گشتی 75 ملیۆن و 573 هەزار و 928 کەس لە مزگەوتی گەورە نوێژیان کردووە و ژمارەی نوێژخوێنانی مزگەوتی پێغەمبەر گەیشتوهتە 30 ملیۆن و 154 هەزار و 543 کەس.
دەسەڵاتی گشتی بۆ چاودێریکردنی کاروباری مزگەوتی گەورە و مزگەوتی پێغەمبەر تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت کە پشت بە هەستەوەری خوێنەر دەبەستێت بۆ چاودێریکردنی ژمارەی نوێژخوێنان و حاجیان و عومرەکاران.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









