کەشتییەکی فرۆکەهەڵگری دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین

کەشتی فرۆکەهەڵگری ئەمریکا
SNN
ئەمریكا كەشتییەكى فرۆكە هەڵگری نوێ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، لەپێناو درێژەدان بە سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی رەوتی ئازادی بازرگانی لە ناوچەکە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا “پنتاگۆن” دەڵێت، ئەمریکا ژمارەی ئەو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردون بۆ دوو فرۆكە هەڵگر زیاد دەکات، ئەو کەشتی فرۆكە هەڵگرەی لە زەریای هیندستان و زەریای هێمن جێگیرە، دەچێتە پاڵ ئەو كەشتی فڕۆکە هەڵگرەی لە کەنداو جێگیرکراوە.
شۆن پارنێل، وتەبێژی پنتاگۆن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ” کارل ڤینسۆن” پەیوەندی بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری “هاری ئێس ترومان”ەوە دەکات، لەپێناو درێژەدان بە سەقامگیری ناوچەکە و، رێگریکردن لە هەر دوژمنكارییەك و پاراستنی رەوتی ئازادی بازرگانی لە ناوچەکەدا.
پنتاگۆن لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، وەزیر پیت هێگسێت، فەرمانی بڵاوەپێکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی دەرکردووە.
هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لانیکەم چوار فڕۆکەی بی-2 گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا لە دوورگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









