
SNN
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ پلانێک بۆ سنووردارکردنی هاوردەی ئۆتۆمبێل دادەنێن.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕایگەیاند: بەم نزیکانە سنوورێک بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە عێراق بە سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی جێبەجێدەکەن، کەلەڕاستیدا ئەم هەنگاوەیان کاریگەری لەسەر کۆنترۆڵکردنی بازاڕی ئۆتۆمبێل و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقام و رێگاوبانەکان دەبێت.
باسی لەوەشکردووە: لە ئێستادا بەئامانجی جێبەجێکردنی پلانەکە جۆرێک لە هاوکاری لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ دروست بووە، هەربۆیە واچاوەروان دەکرێت لەکاتێکی زۆر کەمدا پلانەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









