لە سبەیەوە شەپۆلێكی بەهێزی باران ڕوو لە هەرێم دەكات و لافاو دروست دەبێت

باران و لافاو
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات لە سبەی شەوەوە شەپۆلێكی بەهێزی باران و تەرزە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا ڕۆژی یەك شەممە كاریگەری ئەو شەپۆلە دەمێنێتەوە كە بەهۆیەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەچەند ناوچەیەك هەیە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییەكانمان لە سبەی شەوەوە لەئەنجامی هاتنی شێیە كی باشی مەداری ناوچەی كەمەرەیەوەیە كەبەسەر دەریای سوردا دێت و بڕێك شێی ئەو دەریایەش لەگەڵ خۆی دێنێت، هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری حاڵەتێكی بەهێزی ناجێگیری كەشەوە و بەهۆیەوە بڕێكی باش باران و تەرزە دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەم شەپۆلەوە لە ناوچەكانی سنوری سلێمانی هەڵەبجە ئیدارەی ڕاپەڕین بڕێكی زۆر باش باران دەبارێت و هاوكات لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی گەرمیان و سنوری كەركوكیش كاریگەری زیاتر دەبێت و ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی و دروستب وونی لافاو هەیە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلی باران بارینە كەخۆی دەبینیێتەوە لەتاوە بارانی بەخوڕو هەورە بروسكەو زیاد بوونی خێرایی باو وە تەرزە لەهەندێ ناوچە له مەودای حاڵەتەكەدا هەوری كۆمۆلۆنیمبۆس و وە سۆپەر سێڵ لەبەشێك ناوچە دروست ده بێت كەهەڵگری بارانی باشن بەتایبەت سوپەر سێڵ كەپڕ باراناویترین جۆری هەورە، هاوكات كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی یەك شەممە دەمێنێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









