
لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی باڵی گردەكە ئاماژە بەوەدەكات ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە هۆڵی بۆنەكانی گردی زەرگەتە سێیەم كۆنفرانسی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەبەین و دوو هەزار كەس مافی ئەندامبوونیان هەیە لەو كۆنفرانسە، جەختیش دەكاتەوە گۆڕینی لۆگۆی گۆڕان یەكێكە لە ئەگەرەكان.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی باڵی گردەكە بە SNNی ڕاگەیاند: بەبڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرجەم ئامادەكارییەكانمان كردووە بۆ ئەوەی ڕۆژی 5-4-2025 لە هۆڵی بۆنەكانی گردی زەرگەتە سێیەم كۆنفرانسی نشتیمانی بەڕێوە ببەین كە لەو كۆنفرانسەدا نزیكەی دوو هەزار كەس مافی ئەوەیان هەیە بەشداری بكەن .
ئاماژەی بەوەشكرد،لە دوای بەستنی كۆنفراس لە 5-4-2025 لەدوای ئەو بەروارەوە تەنها یەك بزوتنەوەی گۆڕان دەمێنێتەوە، هەر كەسێكیش بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بارەگای لابێت یان دەزگای ڕاگەیاندنی لابێت یاخود هەر كەرەستەو موڵكێكی لابێت بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕانی دوای بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی چونكە ئەوە گۆڕانە شەرعییەكەیە.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گردەكە ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لەو پێشنیارانەی كە لە كۆنفرانسی نشتیمانی هەیە ئەوە كە لۆگۆی بزوتنەوەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێت، بەجۆرێك لۆگۆی ئێستایان مۆمێكە و بەشێوەی بازنەیی نووسراوە (بزووتنەوەی گۆڕان)، بەڵام لە گۆڕانكاری نوێدا لۆگۆكە وەك پێشتری لێدەكرێتەوە و تەنها مۆمەكە دەهێڵنەوە، هەركام لەو دوو لۆگۆیە دەنگی بەدەست هێنا ئەوە دەبێتە لۆگی بزوتنەوەكە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









