
SNN-
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵانە بە هەزاران تۆن چۆکلێت و نەستەلە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام لە مانگی پێش جەژن بە بڕێکی زۆر زیاتر هاوردە دەکرێت.
کەمال رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ساڵانە هەزاران تۆن چۆکلێت و نەستەلە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەتایبەتی مانگی یەک، دوو و مانگەکانی پێش جەژن خواست لەسەر چۆکلێت و شیرینییەکان زۆر دەبێت و زیاتر هاوردە دەکرێت، “لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ، پێنج هەزار تۆن نەستەلە و هەزار و 800 تۆن چۆکلێت هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.”
کەمال رەئووف ئاماژەی بەوەشکرد، بڕەکە لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە جیاوازە، بەپێی خواست بڕی هاوردەکردن کەم دەکات یاخود زیاد دەکات.
لە رۆژانی جەژندا وەک نەریتێک موسڵمانان سەردانی یەکتری دەکەن، چۆکلێت و شیرینی پێشکەشی میوان دەکرێت، بەو هۆیەوە بەر لە جەژنەکان خواست لەسەر چۆکلێت زیاد دەکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









