
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئیدارەکەی زۆر نزیکە لەوەی رێککەوتنێک بۆ کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بکات.
دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکدا لەبارەی کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاند، “نزیکین لە رێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵە کەسانێکی زۆر باش، دەتوانین لەگەڵ چین رێکبکەون بۆ ئەوەی پێناسە گومرگییەکانی سەریان کەمبکەنەوە، بەو مەرجەی ئەوان شتێکی باشمان پێبدەن، بۆ نموونە تیکتۆک.”
رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێناسی گومرگی بەسەر هەموو کاڵایەکدا سەپاند کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێت و رایگەیاند، چیتر رێگە بە وڵاتان نادەن لەسەر حیسابی ئەمریکا خۆیان دەوڵەمەند بکەن.
ترەمپ وتیشی، “لەگەڵ تیکتۆک لە دۆخێکداین کە پێدەچێت چین بڵێت، رەزامەندی لەسەر رێککەوتن دەدەین و ئێوەش لەبارەی پێناسە گومرگییەکان شتێک بکەن. پێناسە گومرگییەکان هێزێکی گەورەی دانوستاندنمان پێدەبەخشن.”
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک زیاتر لە 170 ملیۆن بەکارهێنەری لە ئەمریکا هەیە و لە ساڵی رابردووەوە کۆنگرێس داوای کرد، کۆمپانیای بایت دانس، ئەپەکە بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی بفرۆشێت، ئەگەر نا رووبەڕووی داخستن دەبێتەوە.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









