عیراق هەڕەشەی لەدەستدانی 40%ی وزەی كارەبای بۆ وەرزی هاوین لەسەرە

کارەبا
SNN-
بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاوە، عیراق هەڕەشەی لەدەستدانی 40%ی وزەی كارەبای بۆ وەرزی هاوین لەسەرە.
ئەنجومەنی ئەتڵەسی كە بارەگاكەی لە واشنتۆنە، لە راپۆرتێكدا هۆشداری داوە كە عیراق نزیكە لەوەی 40%ی كۆی توانای كارەبای لەدەست بدات، ئەوەش لەئەنجامی گۆڕانی سیاسەتەكانی ئەمریكا بەرامبەر ئێران، لەكاتێكدا وەرزی هاوین لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەنگ بە عیراقییەكان هەڵدەچنێت.
لە راپۆرتەکەشدا هاتووە، عیراق پشت بە ئێران دەبەستێت بۆ دەستەبەركردنی 40%ی پێداویستییەكانی كارەبا، لە رێگەی غازەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا یان لە رێگەی هاوردەكردنی راستەوخۆی كارەباوە بێت، هۆشداریشیداوە ئەو رێژەیە مەترسی نەمانی لە هاوینی ئەمساڵدا هەیە.
ئێران رۆژانە نزیكەی 50 ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ عیراق دابین دەكات كە نزیكەی یەك لەسەر سێی پێداویستی عیراق لەخۆدەگرێت و نزیكەی 8 هەزار مێگاوات كارەبای لێ بەرهەمدەهێنرێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
10كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









