
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە كە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ دەسپێكردنەوەی دەوام، یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەتەكان دەستبكەن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستەمی پەیرۆڵ، هاوكات شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایش دەچنە بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئێستادا ناردنی مووچەی سێ مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای فەرمانبەرانی عێراق كراوەتەوە واتە فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم وەك یەك مووچەیان وەرگرتووە، بۆیە هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە ئەم یەكسانییە لە دابەشگردنی مووچە تا كۆتایی ساڵ بەردەوامی هەبێت و جیاوازی دروست نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەومەبەستەش داوا لە یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم كراوە كە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لیستی مووچەی مانگی چوار بەهەمان سیستەمی پەیرۆڵ ئامادە بكەن وەك ئەوەی لە مانگی سێ ئامادەیان كردبوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ تەواوكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار، شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی دەچنە بەغدا و لیستەكە لەگەڵ خۆیاندا دەبەن، وەك ئەوەی لە مانگی سێ بەهەمان شێوە ئەو شاندە تەكنیكیە ڕۆشتنە بەغدا و توانیان بە .زووترین كات مووچەی مانگی سێ ڕەوانە بكرێت
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









