بزوتنەوەی گۆڕان لە نێوان باڵی گردەكە و باڵی كوردستان گیرۆدەبووە

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
تا دێت ململانێكانی هەردوو باڵی گردەكە و باڵی گەڕەكی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر بەستنی كۆنفرانس توندتر دەبێتەوە، باڵی كوردستان 10ی ئەم مانگە و باڵی گردەكەش سبەی شەممەیان دیاریكردووە بۆ بەستنی كۆنفرانس، هاوكات ئەندامانی هەردووباڵەكەش شەرعییەت بە خۆیان دەدەن بۆ ئەو وادەیەی دیارییان كردووە.
ڕۆڤان سەروەت، ڕێگەپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گەڕەكی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: سبەینێ شەممە 5/4/2025 هیچ كۆنفرامسێكی بزوتنەوەی گۆڕان نابەسترێت و ئەگەریش كۆنفرانس بەڕێوەبچێت شەرعییەتی نابێت چونكە نوێنەری كۆمیسیۆن ئامادە نابێت و ئەوەی شەرعیەتی هەیە ئەو كۆنفرانسەیە كە لە 10/4/2025 بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نوسراوەی بڵاومانكردووەتەوە بەڕوونی 10ی ئەم مانگەی دیاركردووە بۆ بەستنی كۆنفرانس، ئەوانەشی دەڵێن ئەو نوسراوە ساختەیە با هەر بۆخۆیان قسە بكەن و ئێمە ئامادەكارییەكانمان بۆ بەستنی كۆنفرانس لە 10ی مانگ دەستپێكردووە.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی باڵی گردەكە بە SNNی راگەیاند: سبەی شەممە لەكات و شوێنی دیاریكراو كۆنفرانسی سێیەمی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە ئارادا نییە، ئەوانەشی دەڵێن كۆنفرانس لە 10ی مانگ دەبەسترێت بۆ دروستكردنی ” تەشویش”ە و ئەو نوسراوەشی بلاویان كردووەتەوە ساختەیە و دەستكاری كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە گوایە كۆمیسیۆن داوایكردووە بەستنی كۆنفرانس لە 10ی مانگ ئەنجام بدرێت، ناوەڕۆكەكەی بەوجۆرە نییە، بەڵكوو ئەو نوسراوە ئاگاداركردنەوەیە و پێشتر بەدەستمان گەیشتووە كە لە ناوەڕۆكەكەیدا دەڵێت دەبێت بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی تا 10/4/2025 ئەنجام درابێت وەك دوا وادە، واتە كاتمان لەبەردەستدایە تا ئەو بەروایە، ئێمەش وەڵامی كۆمیسیۆنمان داوەتەوە كە لە 5/4/2025 كۆنفرانس بەڕێوە دەبەین.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









