
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامیكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە پابەندن بەو بڕیارەی لە كۆتا دانیشتنی پەرلەمان داویانە كە ناچنەوە دانیشتنەكانی پەرلەمان تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە پەسەند نەكرێت.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی پابەندنین بەو بڕیارەی كە داومانە بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی عێراق ناكەین تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دەچێتە بەرنامەی كارەوە و گەرەنتی پەسەندكردنی وەردەگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە فراكسیۆنی ئێمە سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانی دیكەش هەمان بڕیارماندا و من دڵنیام ئەوانیش بەهەمان شێوە پابەند دەبن بەو بڕیارەوە، بۆیە بە گشتی ژمارەمان 65 پەرلەمانتارە و بەهەموومانەوە دەتوانین ڕێگربین لە تێپەڕاندنی هەر پرۆژە یاسایەك كە بەدەر لە پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بهێندرێتە پەرلەمانەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانمی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە دەچینەوە پەرلەمان و بەشداری لیژنەكان دەكەین، بەڵام بەشداری دانیشتنەكان ناكەین، ئەوەش لە پێناو ئەوەی فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمان لەوە تێبگەن كە ئێمە سورین لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاساكە و ڕێگەش نادەین پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ببەسترێتەوە بە هیچ پرۆژە یاسایەكی دیكەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









