پڕۆژه‌ى هه‌ده‌ف زۆر گرنگه و خزمه‌تى به‌هره‌مه‌ندان و هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق ده‌كات

ده‌سته‌ى كاتى بۆبهڕێوهبردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق
دیدارى: سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
له‌دیدارێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، ئه‌ندامه كورده‌كه‌ى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوبردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق تیشك ده‌خاته سه‌ر چاره‌نووسى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق و سریچكۆ كاتانیچ-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق و ستافهكهى و ئه‌و پاره‌یه‌ى فیفا پێى داون كه ئایا پشكى یانه‌كانى لێده‌ده‌ن یان نا.
د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر-ى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كاتى بۆبهرێوهبردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق-ى له‌م دیداره‌دا وه‌ڵامى ئه‌وه‌ش ده‌داته‌وه كه بۆچى لهمیواندارى كردنى پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیا كشانه‌وه و چۆن پڕۆژه‌ى هه‌ده‌ف له‌شارى هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه و بۆچى به‌كارى ده‌هێنن.
“به‌پێى ریزبه‌ندییه‌كه تیپه‌كان دیارى ده‌كه‌ین”
*پرسیارى (SNN Sport): لهكۆبوونهوهتان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كان گه‌یشتنه چ رێكه‌وتنێك و بڕیارى چیتاندا؟
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر: ده‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كان كۆبۆوه نوێنه‌رانى هه‌موو یانه‌كان به‌كۆده‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون خوله‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌وه‌بوو ئێمه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌خراپى بارودۆخى ته‌ندروستى رهزامهندبووین و بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى وه‌رزى 2019-2020 درا، بڕیارى ئه‌وه‌شماندا كهوادهیهكى پێشوه‌خته بۆ خولى وه‌رزى 2020-2021 دیارى بكه‌ین، ئه‌وه‌بوو رۆژى 10ى مانگى ئه‌یلوولى داهاتوو بۆ ده‌ستپێكى خوله‌كه دیارى كرا، جگه له‌مه‌ش پلانى بى (B) ئێمه ئه‌وه‌یه كه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌كه خولێكى بچووكراوه بۆ هه‌موو تیپه‌كان رێكبخه‌ین و خوله‌كه‌ش به‌دوو قۆناغ ده‌بێت تا ناسنامه‌ى ئه‌و تیپانه ده‌ربكه‌وێت كه له‌خوله‌كانى ئاسیا و عه‌ره‌بدا به‌شدارى ده‌كه‌ن و ده‌بێ ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ناسه‌پێنین وه‌ك مه‌رج كه ده‌بێ هه‌موو تیپه‌كان به‌شدارى تێدا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ش به‌هۆى درێژهكێشانى باردۆخه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا كه‌تائێستا كه‌س نازانێ چۆن ده‌بێت، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دواڕیزبهندى خوله‌كه و به‌پێى ریزبه‌ندییه‌كه تیپه‌كان دیارى ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا و یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا هه‌یه، پاش ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پێشبڕكێكان ده‌كه‌ین تا بزانین چی باشه ئێمه ئه‌وه بكه‌ین، تائێستا هیچ دیار نییه و بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌و كۆتاییمان نه‌داوه، یانه‌كان كێشه‌ى دارایی-شیان هه‌بوو به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین، رێژه‌یه‌كمان دانه‌ناوه، به‌ڵام ئێمه ده‌بینه ناوبژیوان له‌نێوان یاریزانان و یانه‌كان هه‌روه‌ها راهێنه‌ران و یانه‌كان”.
“ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌ندێك كاروبارى ناو یه‌كێتی تۆپى پێیه”
*پرسیارى (SNN Sport): فیفا پاره‌ى پێداون، ئایا ئه‌و پاره‌یه بۆیانه‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن؟
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر: ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌ندێك كاروبارى ناو یه‌كێتی تۆپى پێیه، بڕه‌كه‌ى نیو ملیۆن دۆلاره و ئێستا به‌شى یه‌كه‌مى كه بڕى 250 هه‌زار دۆلاره گه‌یشتووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى خهرجكردنمان نییه هه‌تاوه‌كو به‌شه‌كه‌ى ترمان به‌ده‌ست ده‌گات، فیفا پێش ماوه‌یه‌ك بڕیاریدا له‌جیهان یارمه‌تى پێشكه‌ش به 211 یه‌كێتى تۆپى پێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانیان پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و پاره‌یه هه‌موو ساڵێك هه‌بووه، ئێمه به‌ڕاشكاوى وتومانه 250 هه‌زار دۆلارى گه‌یشتووه تاوه‌كو ئه‌وه‌ى تریش نه‌گات ناتوانین ده‌سكارى بكه‌ین، هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕێى به‌شى دوومى ده‌كه‌ین، هێشتا چۆنێتى خه‌رجكردنى پاره‌كه‌مان بۆ دیارى نه‌كراوه كه به چ شێوه‌یه‌ك و چۆنه، له‌فیفا-وه رێنماییمان بۆ دێت كه بۆ چ شتێك خه‌رجى بكه‌ین، له‌گه‌ڵ به‌شى دووه‌مى پاره‌كه‌دا رێنماییهكانیشمان پێده‌گات، ده‌توانى تۆ به‌شێك له‌و پاره‌یه به‌یانه‌كان بده‌یت، ئه‌وانه‌ى كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی توانا، نه‌ك نیو ملیۆن دۆلار وه‌ربگریت و له‌سه‌ر 18 یانه‌دا دابه‌شى بكه‌یت”.
“فیفا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى پێگه‌یاندنى به‌هره‌مه‌ندان زۆر به‌جوانى یارمه‌تیت ده‌دات”
*پرسیارى (SNN Sport): بۆچى ده‌سته‌كه‌تان له‌شارى هه‌ولێر سه‌ردانى پڕۆژه‌ى هه‌ده‌ف-ى كرد؟
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر: پڕۆژه‌ى هه‌ده‌ف خزمه‌تى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق ده‌كات كه دێنه هه‌ولێر مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌نى هونه‌رى زۆر جوان كراوه، به‌ڵام وێران بووه، پێویستى بهنۆژهنكردنهوهیه، ئێمه‌ش ئێستا سه‌رقاڵین سه‌ره‌تا ته‌نها چیمه‌نه‌كه هه‌ندێك خه‌رجیمان بۆى دابین كرد هه‌تاوه‌كو خزمه‌ت بكرێت، تا راپۆرتى خۆمان ده‌نێرین بۆ فیفا كه ئه‌وه‌نده خه‌رجیی پێویسته، پێشووتر ده‌رخسته‌یه‌كى بۆكرابوو، ئه‌مجاره‌ش بۆى ده‌كه‌ینه‌وه، بزانین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چى پێویسته، ئه‌وه ده‌بێته بنهكهیهكى سه‌ره‌كى و 6 بنكه‌ى سه‌ره‌كى له‌عێراق دروستده‌كرێت، ئه‌وه یه‌كێك ده‌بێت له‌و بنكانه و ئاماده‌یه بۆ به‌هره‌مه‌ندان كه بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق سوودیان لێوه‌ربگیرێت، بۆ پڕۆژه‌ى دیارى كردنى بههرهمهندانیش شاره‌زان و پسپۆڕان و ئه‌وانه‌ى یاریزان ده‌دۆزنه‌وه له‌گه‌ڵ راهێنه‌رانى بیانى و ئه‌وانه‌ى خۆشمان له‌گه‌ڵیان ده‌بن تا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر زانستى و بهڕێكوپێكى وه‌كو ژێرخانێكى تۆپى پێى عێراق سوودى لێوه‌بگیرێت، فیفا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى پێگه‌یاندنى به‌هره‌مه‌ندان زۆر به‌جوانى یارمه‌تیت ده‌دات، زۆر بایه‌خى بهقوتابخانهكانى تۆپى پێ-ش ده‌دات و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى لێ ده‌كات و پاره‌ت پێ ده‌دات، به‌ڵام ده‌بێ بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه راپۆرت و پلانێكى تۆكمه و جوانمان هه‌بێت، ئێستا لیژنه‌ى هونه‌رى و په‌ره‌پێدان لهدهستهكهمان كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، ده‌مانه‌وێ بنه‌مایه‌ك دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌هره‌مه‌ندان پێبگه‌ن، بیرۆكه‌كه وایه لهشارهكانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر هه‌ریه‌كه‌ى 10 یاریزانى به‌هره‌مه‌ند له‌ڕێگه‌ى كه‌سانى شاره‌زا بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا باشترینه‌كان په‌روه‌رده بكه‌ن و بۆ هه‌ڵبژارده‌كان سه‌ریان بخه‌ین”.
“ناتوانین بچینه كێبڕكێى میوانداری كردنى پاڵه‌وانێتییه‌كه”
*پرسیارى (SNN Sport): بۆچى له‌میوانداری كردنى پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیاى ساڵى 2027 به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئوردن كشانه‌وه؟
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر: بۆ میواندارییه‌كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ل ئوردن به‌فه‌رمى پێمان وترا و هه‌ر به‌فه‌رمیش وه‌ڵاممان دانه‌وه كه ناتوانین بچینه كێبڕكێى میوانداری كردنى پاڵه‌وانێتییه‌كه، رێكخستنى پاڵه‌وانێتییه‌كى وا گه‌وره خه‌رجیی و كارێكى زۆرى ده‌وێت، ده‌بێت واز له‌زۆر كارى تر بهێنین، ورده‌كارى زۆره و ئاماده‌كاریى باش و پێشوه‌خته‌ى ده‌وێ، ئه‌وه گه‌شت و پڕۆتۆكۆڵى ده‌وێت، ده‌بێ داواتنامه بهفهرمیى پێشكه‌ش بكه‌ی، كارێكى زۆرى ده‌وێت، ئێمه خه‌ریكى خولى عێراقین، به‌ڵام دوو تا سێ داوه‌تى به‌شدارى كردنمان بۆ هاتووه و له‌وانه پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا، وه‌ڵاممان دایه‌وه و وتمان به‌شدارى ده‌كه‌ین. هه‌ر شتێكیش بزانین 100% ئاماده‌ین، ئه‌وا كاره‌كه ده‌كه‌ین”.
“وه‌ك خۆى به‌ڵینى داوه كه له‌نیوه‌ى پاره‌كه‌ى خۆش ده‌بێت”
*پرسیارى (SNN Sport): له‌گه‌ڵ سریچكۆ كاتانیچ-ى راهێنه‌رى سلۆڤینیایی و ستافهكهى گه‌یشتنه چ ده‌رئه‌نجامێك؟
-د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر: قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ كاتانیچ له‌په‌یوه‌ندى داین، ئێمه په‌یوه‌ندیمان پێوه كردووه كه بگه‌ڕێته‌وه عێراق و ده‌ستبه‌كار ببێته‌وه، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن بارودۆخه‌كه رۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، هه‌ر كه هاته‌وه عێراق و ئێمه راسته‌خۆ دانیشتنى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و وه‌ك خۆى به‌ڵێنى داوه كه له‌نیوه‌ى پاره‌كه‌ى خۆش ده‌بێت، خۆشتان ده‌زانن ماوههى پێنج مانگه هیچ كه‌سێك مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و ستافى راهێنان و هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كان و فه‌رمانبه‌رانى یه‌كێتى تۆپى پێ، له‌م نزیكانه ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









