كۆتا كۆنفرانسی ئامادەكاری دووەم دیداری گشتیی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی دووەمین دیداری گشتی یەكێتی، وابڕیارە كە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین نۆیەمین و كۆتا كۆنفرانسی تایبەت بەو پرسە بەڕێوەبچێت، بەرپرسێكی یەكێتی نشتیمانی كوردستانیش جەخت لەوەدەكاتەوە “دیداری یەكێتی حزبەكەمان دەباتە قۆناغێكی نوێوە”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سكرتارییەتی لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان كە وێنەیەكیان بۆ SNNناردووە ئاماژە بەوەكراوە، رۆژی چوارشەممە 9-4-2025 دیداری یەكێتی دەگاتە دەڤەری راپەڕین، كۆنفرانسی نۆیەمی دیدار لە راپەڕین دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكراوە، نۆیەمین كۆنفرانس دوای كۆنفرانسەكانی ( موسڵ، سلێمانی ، دهۆك، هەولێر ، كۆیە، گەرمیان، شارەزوور و كەركوك ) دێت، ئەمەش كۆتا كۆنفرانسی پێش دیدارە گشتییەكەیە، سەرجەم ئەم كۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەكاریدان بۆ دیدارە گەورەكە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
فەهمی بورهان، لێپرسراوی سكرتارییەتی دووەهەمین دیداری یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانمان بۆ بەڕێوەچوونی دوومین دیداری یەكێتی ، تا ئێستا هەشت كۆنفرانسمان ئەنجامداوە و نۆیەم كۆنفرانسیش لە ئیدارەی راپەڕین ئەنجام دەدرێت كە دەبێتە كۆتا كۆنفرانسی پێش ئەنجامدانی دیداری گشتی.
لێپرسراوی سكرتارییەتی دووهەمین دیداری یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەهەموو ئەو لەكۆنفرانسانەی كە لە شاروشارۆچكەكان ئەنجامممان داون، گفتوگۆی جدی كراوە بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكێتی، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی كە بەتێڕوانێكی جیاوازو سیاسەتێكی نوێوە یەكێتی بگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی نوێ.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









