
مووچە
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە سبەی دوو شەممە هاوكاری ماددی هێزەكانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژماری دارای وەزارەتی پێشمەرگە و هەر سبەی یان دوو سبەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت كە بڕەكەی نزیكەی 230هەزاردینارە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ یان سبەی دوو شەممە بڕی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكان دەخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی بڕی هاوكارییكە خرابە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی پێشمەرگە، سبەی یان دوو سبەی ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بەسەر ئەفەسەر و پێشمەرگەكانی سەر بە لیواهاوبەشەكان بە بێ جیاوازی یەك بڕە پارە وەردەگرن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەم مانگە بڕی هاوكارییكە نزیكەی 230 هەزار دینار دەبێت، هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو بڕی هاوكاری هاوپەیمانان كە بۆ هەر پێشمەرگەو ئەفسەرێكی سەر بە لیواهاوبەشەكان بەبێ جیاوازی دابەشدەكرێت، كەمبوونەوەی ئەو بڕە هاوكارییە بۆ ئەوەدەگەڕێتەوەكە ژمارەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی كە سود مەند دەبن لە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان زیادییان كردووە و ژمارەیەك لە فەوج و لیوای دیكە لە هێزەكانی 70 و 80خراونەتە سەر لیواهاوبەشەكان.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









