
SNN-
ئیلۆن مەسک و باوکی دوانەیەکی لەیەکچوون، هەردووکیان لە ئەفریقای باشوور لەدایکبوون و هەردووکیان بازرگانن تەنانەت هاوشێوەی یەکتریش قسە دەکەن، هەردووکیان بە کەسایەتییەکی مشتومڕاوی دادەنرێن و هەردووکیان منداڵی زۆریان هەیە.
ئیلۆر مەسک، باوکی ئیلۆن مەسک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی بی سی رایگەیاند، ئەم کوڕەی من لە منداڵییەوە کوڕێکی باش بووە، بێدەنگ کاری خۆی کردووە بۆیە کە بووەتە ملیاردێر پێم سەیر نەبووە.
وتیشی، “ئەوان لە منداڵییەوە خوویان گرتووە پشوو وەرنەگرن، بەردەوام خەریکی پارە پەیداکردن بوون.”
ئیلۆر مەسک باسی لەوەشکردووە، “زۆر نیگەرانم لە هەموو وشەیەک ئیلۆن یان هەریەکێک لە منداڵەکانم دەڵێن، لە ترسی ئەوەی کە ڕەنگە تووشی کێشە ببن، هەروەها ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن ئیلیۆن بەرژەوەندییە داراییەکان پاڵنەری بووە و دەڵێت: “خێزانەکەمان هەموو شتێکی هەیە پێویستی بە پارە نییە.”
باوکی مەسک ئاماژەی بەوەشکردووە، “کوڕەکەی شەرمنە و بە کەڵکی سیاسەت نایەت، خێرا قسە دەکات و لە کورتی دەیبڕێنیتەوە، متمانەی بە خۆی نییە کاتێک لەبەردەم خەڵکدا قسە دەکات، ئێرۆل دەڵێت “ئەوهێشتا دەبێت فێربێت چۆن لەبەردەم بینەرێکدا لەسەر شانۆ بێت، هەرچییەک هەبێت بێ شاردنەوە، هەمیشە بە خێرایی دەیڵێت.”
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەندین ساڵە ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی و باوکی پەیوەندییان لەگەڵ یەکتردا نەماوە و ئیلۆن مەسک پێشتر ئاماژەی بەوەکردووە، باوکی ڕەفتاری لەگەڵیدا باش نەبووە، بەڵام باوکی ئەو تۆمەتە ڕەتکردووەتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی 2017دا، ئیلۆن باوکی بە “مرۆڤێکی ترسناک” ناوبردووە، لەم بارەیەوە باوکی دەڵێت، “ئێستا زۆرجار قسەی لەگەڵ دەکەم، دڵنیام لە کاتی خۆیدا داوای لێبوردن دەکات، بیریشت نەچێت کوڕان بەردەوام لە کێبڕکێدان لەگەڵ باوکی خۆیان.”
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









