ئەم مانگەش بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان کەمکرایەوە

پارەی عێراقی
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەو بڕە پارەیەی وەك هاوكاری دەدرا بە پێشمەرگە و ئەفسەرانی لیواهاوبەشەكان زیاد لە400 هەزار دینار بوو، بەڵام چەند مانگێکە بەردەوام بڕی هاوکارییەکە کەمدەکرێتەوە و بۆ ئەم مانگەش بڕی 216 هەزار دینار دیاریکراوە لەکاتێکدا لەمانگی ڕابردوو بڕەکەی بریتی بوو لە 230 هەزار دینار.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە مانگەکانی ڕابردوو بڕی هاوکاری هاوپەیمانان کە بۆ هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێكی سەر بە لیواهاوبەشەكان دابەشکراوە بەبێ جیاوازی بڕی 432 هەزار دینار دابەشدەكرا، بەڵام دواتر بۆ313 هەزار کەمکرایەوەو بۆمانگی دووی ئەمساڵ بڕی 238هەزارو750 دینار دیاریکرا، بەڵام مانگی ڕابردوو بڕی هاوکارییەکە بۆ 230هەزار دینار کەمکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم مانگە بڕی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەکان بریتییە لە بڕی 216 هەزاردینار، کە بەراورد بەمانگی ڕابردوو بڕکەی 14هەزاردینار کەمیکردووە، هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو بڕە هاوکارییە بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە ژمارەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی كە سود مەند دەبن لە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان زیادییان كردووە و ژمارەیەک لە فەوج و لیوای دیکە لە هێزەکانی 70 و 80خراونەتە سەر لیواهاوبەشەکان بەوجۆرەش هەتا ژمارەی لیوا هاوبەشەکان زیاد بکات بڕی هاوکارییەکەشیان کەمدەکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان تەرخاندەكرێت مانگە بڕی 25 ملیار دینارە، ئەو بڕە پارەیەش گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكوو ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە زیاد بوونی ژمارەی ئەفەسەر و پێشمەرگانەیە كە چوونەتە ناو لیوا هاوبەشەكان، هاوکات بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی بڕی هاوكارییە کە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








