
دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی یاسا دەبوو ئەو خانەنشینانەی سەرەتای ئەمساڵ خانەنشین بوون پاداشتی خانەنشینی شەش مانگیان پێبدرایە تا ئەوكاتەی مامەڵەكانیانە تەواو دەبوو، بەڵام زیاتر لە 20 هەزار خانەنشین چوارمانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و دۆخی ژیانیان خراپە.
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لەهەرێمی كوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاد لە 25 هەزار فەرمانبەر پێكەوە خانەنشین كران، ئەو خانەنشینكراوانە لە مانگی 11 ی ساڵی ڕابردووەوە هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە كە زیاد لە چوار مانگ دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسای خانەشینی فەرمانبەرێك خانەنشین دەكرێت، دەبێت مووچەی بنەڕەتی شەش مانگی وەك پاداشتی خانەنشینی پێبدرێت، تا ئەوكاتەی مامەڵەی خانەنشینبوونەكەی تەواو دەبێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئەو پاداشتەش بەهیچ خانەنشینێك نەدراوە و ناشزانین هۆكارەكەی چییە.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو ئەو خانەنشینانەی كە ماوەی چوار مانگە هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە ژمارەیان زیاد لە 20 هەزار خانەنشینە و ئەوانیش ماڵ و منداڵیان هەیە و دۆخی ژیانیان خراپە، بۆیە دەبێت پەلە بكرێت لە تەواوكردنی مامەڵەكانیان یاخود پێدانی پاداشتی شەش مانگی خانەنشین بوونیان كە بە (ئیكرامییە)ی خانەنشینی ناسراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








