
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە لە کاتەکانی بەیانیدا تاوەباران و هەورەبروسکە ناوچەکانی بادینان و سنووری قەزای ئاکرێ تا ناوچە سنووریەکانی باکوور دەگرێتەوە، بۆ کاتەکانی ئێوارە رێژەیەکی کەمی پچرپچر هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگرێتەوە.
کەشناسیی هەرێم هۆشداریشیداوە، کە بروسکە لە ناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گرد دوڵەکان و رووە دەشتاییەکان مەترسیدارە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









