وەزارەتی دارایی هەرێم دەسەڵاتی دایە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینییەكان بۆ تەواوكردنی مامەڵەی خانەنشینی

دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی خێرا ڕایكردنی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی كە بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو خانەنشین دەبن، لەمەودوا هەر فەرمانبەرێك خانەنشین دەبێت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی خۆی مامەڵەی خانەنشین بوونی بۆ دەكرێت و دۆسیەكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەولێر ناكرێت.
سامان حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری خانەشینی پارێزگای هەڵەبجە بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی خێرا ڕایكردنی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی كە لەمەودوا خانەنیشن دەبن، لەلایەن وەزارەتی دارایی دەسەڵاتمان پێدراوە كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی لە پارێزگاكان خۆمان مامەڵەی بەشێك لە خانەنشینان تەواو بكەین و نەینێرنە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فەرمانبەرانەی كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەمەنی یاساییەوە خانەنشین بوون و دواتر مامەڵەكانیان ڕەوانەی هەولێر كران، ئەوانە تاوەکو ئێستا لە كۆی 500 دۆسیە كە ئێمە ناردوومانە نزیکەی 20 كەسیان مامەڵەكانیان تەواو كراوە، بەڵام دیارنییە ئاخۆ ئەوانەی ماون بۆمان دەنێرنەوە یاخود هەر لە هەولێر مامەڵەكانیان بۆ تەواو دەكرێت.
بەڕێوەبەری خانەنشینی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا هەر فەرمانبەرێك بەگوێرەی یاسای یەكگرتووی عێراق خانەنشین ببێت، ڕاستەوخۆ لای خۆمانەوە مامەڵەی خانەشین بوونی بۆ دەكەین، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی كە لەسەر خواستی خۆیان خانەنشین دەبن ئەوا مامەڵەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە هەولێر بۆ دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









