ترەمپ سێ هەفتە مۆڵەت دەدات بە نەتانیاهۆ کۆتایی بە شەڕی غە*ز*زە بهێنێت

SNN-
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنوت، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دوو بۆ سێ هەفتە مۆڵەتی بە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و دەیەوێت بە زوترین کات ئەوە روبدات.
دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ واشنتن و کۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، بنیامین نەتەنیاهۆ پەیامێکی کۆشکی سپی گەیاندوەتە بەرپرسانی حکومەتەکەی بۆ پەلەکردن لە رزگارکردنی بارمتەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕی غەزە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنوت بڵاوی کردەوە: دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی دوو بۆ سێ هەفتەی داوەتە نەتەنیاهۆ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی ئەو 59 بارمتەیەی تائێستا لای حەماس ماونەتەوە.
لە کۆبونەوەکەشی لەگەڵ ترەمپ، نەتەنیاهۆ ستایشی سەرۆکی ئەمەریکای کرد و بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئەم پیاوە “ترەمپ” بەدرێژایی کات کار دەکات بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، لەبەرامبەردا سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە لە پشت پەردەی کۆبونەوەکان ترەمپ ئارامیی لەدەستداوە و داوای کردووە پەلەبکەن لە ئەنجامدانی رێککەوتنێک بۆ ئەوەی بەزووترین کات بارمتەکان ئازادبکرێن و کۆتایی بەو جەنگە بهێنرێت.
پێشتر ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: سوپا کۆنترۆڵی روبەرێکی بەرفراوانی خاکی غەززەی کردووە و وەک ناوچەی داماڵراو و دابڕاو مامەڵەی لەگەڵ دەکات و لە دانیشتوانەکەی چۆڵی دەکات، وەک رێگەیەک بۆ ناچارکردنی حەمماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









