
قاڵبى زێڕ و لیره | فۆتۆ: iStockPhoto
SNN
نرخی زێڕ بەهۆی نائارامییەکانی ئابوری ئەمریکا و چین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بۆ ئەمڕۆش ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە نزیکەی سێ هەزار و 212 دۆلار، بەو پێیەش نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ئابوریناسان، بازرگانان بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە ئابوورییەی لەنێوان چین و ئەمریکادا هەیە، روو لە کڕینی زێڕ دەکەن وەکو کانزایەکی پارێزراو، ئەمەش وایکردووە نرخی زێڕ بەرزببێتەوە و ئاستێکی مێژووی تۆمار بکات.
بە جۆرێک بۆ ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆیەکەمجار گەیشتە سەرو 3,200 دۆلار، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتە 681,000 دینار، ئەوەش بەرزترین نرخە تا ئێستا تۆمار کرابێت، یەک کیلۆ زێڕیش بە 103.322 دۆلارە.
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگران، ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 583.000 دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 681.000 دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 779.000 دینارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









