كۆمیسیۆن دەستبە تۆماركردنی لیست و قەوارەكان دەكات بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن

دەنگدەرێک له هەڵبژاردنەکانی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی رۆژنامەوانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە 15ی ئەم مانگەوە تا چواری مانگی داهاتوو كۆمیسیۆن دەرگای تۆماركردنی ناوی پارت، هاوپەیمانێتی و لیستە سەربەخۆكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكاتەوە، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە 11/11/2025
عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی رۆژنامەوانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە 11/11/2025 ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی سەر بەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریداوە كە 15/4/2025 دەرگای تۆماركردنی پارت، هاوپەیمانێتی و لیستە سەربەخۆكان دەكرێتەوە و تا بەرواری 4/5/2025 بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تۆماركردنە هەموو ئەو پارتانە دەگرێتەوە كە لە فەرمانگەی پارت و رێكخراوەكان ناویان تۆمار كردووە، هاوكات ئەو كەسانەشی دەیانەوێت بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بكەن بەهەمان شێوە دەتوانن لەو ماوەیەدا ناوخۆیان تۆمار بكەن.
تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانییەكان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11/11/2025 ی دیاركردووە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن، هاوكات هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێككەوتن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەگوێرەی ئەو یاسایە بكرێت، كە ئێستا هەیە بەبێ ئەوەی هەموار بكرێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









