
عەلی خامنەیی
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەرانی ئەمەریکا و ئێران لە عوممان کۆببنەوە و لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دانوستان بکەن. لە ماوەکانی رابردوودا بەردەوام حکومەتی تاران رەتی دەکردەوە لەسەر پرسی ئەتۆمی گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن-دا بکات، بەڵام ئێستا بە ئاگادارکردنەوەی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن گەورە بەرپرسانی وڵاتەوەکەوە، عەلی خامنەیی رازی بووە نوێنەرانی تاران گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بکەن.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی، گەورە بەرپرسانی باڵای ئێران فشاریان لە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کە لە هەڵوێسەتەکانی پێشووی پاشگەزبێتەوە لەپێناو بەدوورگرتنی تاران لە رووبەڕووبوونەوەی راسەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا.
رۆژنامە ئەمەریکییەکە لە زاری دوو گەورە بەرپرسی باڵای ئێرانەوە زانیویەتی، مانگی رابردوو، مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و غولامحوسێن موحسینی، سەرۆکی دادگای باڵای ئێران لەگەڵ رێبەری باڵا سەبارەت بە وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوونەوەتەوە.
لە نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکادا هاتووە کە واشنتن داوای دانوستانی کردووە لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ئەگەر تاران رازی نەبێت بە مەرجەکانی ئەمەریکا ئەوا باجێکی قورس دەدات.
پێشتر عەلی خامنەیی چەندینجار رەتیکردووەتەوە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکادا بکات و بە کارێکی گەمژانەی زانیوە، بەڵام وەک لە هەواڵەکەی نیویۆرک تایمزدا هاتووە، بەرپرسانی ئێران داوایان کردووە وڵاتەکەیان دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بکات، ئەگەر تاران دانوستان رەتبکاتەوە، ئەوا حکومەتی تاران دەڕوخێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









