
فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەودەكات لە هەفتەی داهاتووەوە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی دەستدەكرێت بە نوێكردنەوەی زانیارییەكانی تایبەت بە خێزانەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەیان، ئەوەش لەڕێگەی كاركردنی ئەپلیكەیشنێكی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە دەبێت.
مەریوان هادی، بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەفتەی ڕابردوو شاندێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانیان كردین داوایان لیكردن كە ئامادەكاری بكەین بۆ ئەوەی لەهەڵەبجەوە بە ئەلیكرتۆنیكردنی پسولەی خۆرای مانگانەی هاووڵاتیان دەستپێبكەین، بۆ ئەومەبەستەش ئیمە دەستمان بەكارەكانمان كردووە و هەفتەی داهاتووش ئەپلیكەیشنێكی تایبەت بەو بابەتە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق كارادەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجی سەرەكی تۆماركردنی هەر هاووڵاتییەك لەو پسولە ئەلیكترۆنییەدا ئەوەیە كە دەبێت كارتی نشتیمانی هەبێت، چونكە هەر كەسێك كارتی نیشتمانی نەبێت، بەشەخۆراكی مانگانە وەرناگرێت و ناتواندرێت تۆماربكرێت، هاوكات مندالانی تازە لەدایك بووش لەو فۆڕمە ئەلیكترۆنییەدا تۆمار دەكرێن و بەشەخۆرای مانگانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 120 هەزار هاووڵاتی مانگە لەڕێگەی 250 بریكاری خۆراكەوە بەشەخۆراكی مانگانەیان وەردەگرن، هاوكات پارێزگای هەڵەبجەش دەبێتە یەكەم پارێزگای هەرێم كە پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسولەی خۆراكی تیادا جێبەجێبكرێت و لە هەفتەكانی داهاتووش پارێزگاكانی دیكەی هەرێم هەمان پرۆسە جێبەجێدەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









